زووم..
رۆژنامەی عەرەب بڵاویکردووەتەوە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەردوو پارتی دەسەڵاتی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵ دەکات و کێبڕکێکانی هەڵبژاردن بە مانای قەیرانی نێوان ئەو دوو حزبە دانانرێت.
رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ یەکشەممە ٢٠ـی تشرینی یەکەم، هەرێمی کوردستانی عێراق لاپەڕەی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەو مشتومڕە هەڵدایەوە کە بەهۆی دواخستنییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژەی کێشا، دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش پارتی و یەکێتیی، روودەکەنەوە گفتوگۆ و دانوستان لەسەر پێکهێنانی نوێی حکومەت.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی عەرەب، گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەت و رێکخستنی کاروباری ناوخۆی هەرێمی کورستان، باڵی کێشاوە بەسەر لێدوانی بەرپرسانی هەردوو حزبدا، ئەوان دڵنیابوون لە پاراستنی پێگەی خۆیان، ئەوەش لەبەر رۆشنایی لاوازیی بەردەوامی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان.
رۆژنامەی عەرەب لە درێژەی راپۆرتەکەیدا دەشڵێت، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان سەرەڕای ئەگەری بەدەستهێنانی چەند کورسییەکی ئەو پەرلەمانە بۆ بەشێکیان، بەڵام پێدەچێت بەشدارییەکی کەمیان لە گۆڕانکارییەکی ناو پەرلەمانی نوێ پێببڕێت.