36
زووم..
پێشبینی دەکرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق و چین لەمساڵدا بگاتە 55 ملیار دۆلار
هەناردەی چین بۆ عێراق لەسەدا ١٢ زیادیکردووە و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا بەهای هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ عێراق بگاتە ١٦ ملیار دۆلاری ئه مریکی.
دەستەی گومرگی چین بڵاویکردووەتەوە، تەنها لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی رابردوو، بە ڕێژەی لەسەدا ١٢ زیادی کردووە.
دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەم زیادبوونە لە ئەنجامی زیادبوونی هەناردەکردنی کۆمەڵێک کاڵای بنەڕەتی بووە، لەوانە ئۆتۆمبێل و ئامێرە کارەباییەکان و جلوبەرگ و مۆبایل.
پێشبینی دەکرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بگاتە ٥٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی.