زووم..
مارک روتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ناردنی سەربازانی کۆریای باکور بۆ جەنگی ئۆکراین ململانێکانی ناوچەکە فراوانتر دەکات.
مارک روتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس گوتی، لەگەڵ یون سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لەبارەی هاوبەشیی بەهێزی نێوان ناتۆ و کۆریای باشوور گفتوگۆی کردووە.
گوتیشی، ناردنی سەربازانی کۆریای باکوور بۆ جەنگی ئۆکراین تا شانبەشانی سەربازانی روسیا دژی ئۆکراینییەکان شەڕ بکەن، ململانێکانی ناوچەکە بەرفراوانتر دەکات.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور باڵیۆزی روسیای لە سیئۆل بانگهێشت کرد تا لەبارەی بڵاوکردنەوەی سەربازانی کۆریای باکوور لە رۆژهەڵاتی روسیا روونکردنەوە بدات.
رۆژی هەینی رابردوو هەواڵگری کۆریای باشوور زانیاری ئەوەی پێگەشت، کۆریای باکوور بڕیاریداوە هێزێکی گەورە بنێرێتە روسیا تا لە جەنگەکەی دژی ئۆکراین هاوکاریی بکەن، گوتیشی هەزار و ٥٠٠ سەربازی کۆریای باکوور لە رۆژهەڵاتی روسیا لە مەشقدان.