43
زووم..
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، دەڵێت پلەکانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکان نمە باران و بەفر دەبارێت.
بە گوێرەی بڵاوکراوەی رۆژانەی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ سێ پلە نزمتر دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینیش دەکات، سبەی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردەبێیت لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ لەناوچە شاخاوویە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت.