ئەنچیلۆتى پێیوایە دەیانتوانى بە ئاستێکى باشترەوە بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ یارى بکەن و بردنەوەى سێ خاڵى یارییەکەش بە گرنگ دەزانێت.
دواى بردنەوەکەى بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ لە لالیگا، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، دەیانتوانى باشتر یارى بکەن و سێ خاڵى گرنگیان بەهۆى ئەسیستە نایابەکەى لۆکا مۆدریچەوە بەدەستهێناوە، کە ئەو هەمیشە یارمەتى تیپەکەى دەدات و توانى یارییەکە بگۆڕێت.
لە بارەى ژمارە پێوانەییەکەى مۆدریچ، کە بوو بە گەورەترین یاریزان لە مێژوویى ریاڵ مەدرید، ئەنچیلۆتى گوتى “لۆکا یاریزانێکى ناوازە و پیشەگەرێکى تایبەتە، کەسێکى زۆر هێمنە و کەسایەتییەکى بەهێزى هەیە، ریاڵ مەدرید بەبەختە یاریزانێکى وەک ئەوى هەیە”.
ریاڵ مەدرید بەم بردنەوەیە کۆى خاڵەکانى لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکەدا بۆ ٢٤ خاڵ بەرزکردەوە و بەرشەلۆنەى پێشەنگى گرتەوە، سێڵتا ڤیگۆش لە پلەى دەیەمدایە و ١٣ خاڵى هەیە.