49
ئەمشەو کاتژمێر نۆ لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ زووم، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی یانەی وەرزشی باس لە بارودۆخی یانەکەی دەکات لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
سەرۆکی یانەی نەورۆز لە بەشێکی دیدارەکەدا باس لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی عێراق دەکات و دەڵیت دەبێت هەموو کەس بە ئومێدەوە بژیت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لاهور شێخ جەنگی باس لە ئاواتی خۆی دەکات کە ناوهێنانی یانەی نەورۆزە لەسەر ئاستی یانەکانی ئاسیا، داوا لە هاندەرانیش دەکات نائومێد نەبن.
هەر لە بەرنامەکەدا لاهور شێخ جەنگى فرۆشتنى بلیتى یارییەکانى نەورۆز بە هاندەران بەباش نازانێت و دەشڵێت “پێم گوناحە پارەی بلیتی چوونە ژوورەوە لە هاندەران وەربگرم”.