پەیوەندیە سێکسیەکەى ئێمباپێ لەگەڵ کچێک لە سوید پشتراستکراوەتەوە، بەڵام کارەکە بەزۆرەملێ نەبووە.
رادیۆى مۆنت کارلۆى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، کەسە نزیکەکان لە کیلیان ئێمباپێى فەڕەنسى دووپاتیدەکەنەوە هێرشبەرەکەى یانەى ڕیاڵ مەدرید گومانلێکراوە لە دۆسیەى دەستدرێژى سێکسى بۆسەر کچێک لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوید.
لەلایەکى دیکەوە، رۆژنامەى لۆ پاریسیانى فەڕەنسى بڵاویکردەوە، ئێمباپێ بە دڵنیاییەوە پەیوەندى سێکسى لەگەڵ ئەو کچەدا هەبووە، بەڵام کارەکە بە ڕەزامەندى هەردوولا بووە.
باسى لەوەشکردووە، ئێمباپێ نامەى ئاڵوگۆڕى لەگەڵ کچەکە لەبەردەستدایە و دەیسەلمێنێت کارەکە بە زۆرەملێ نەبووە.
ئەم کێشەیە هاوکاتە لەگەڵ دوورخستنەوەى ئێمباپێ لە هەڵبژاردەى فەڕەنسا لەم مانگەدا، کە داواى یاریزانەکە خۆى بووە، بۆ ئەوەى لە ڕوویى جەستەییەوە بەشێوەیەکى باشتر چاکبێتەوە.