زووم..
سوپای ئیسرائیل و دەزگاى شاباکى ئەو وڵاتە، رایانگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەگەری کوشتنی یەحیا سنوەر، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەزە دەکەن.
سوپا و دەزگاکە، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە، لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەزە ئەنجامیانداوە، سێ کەس کوژراون، کە دەنگۆ هەیە یەکێک لەوانە سنوار بێت.
لە لایەکى ترەوە، سەرچاوەیەکی سەربازی بە دەزگای پەخشی ئیسرائیلی راگەیاندووە، پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی کوشتنى یەحیا سنوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس، چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
هەروەها وەزیرێکی باڵای حکومەت بە کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی راگەیاندووە، بە رواڵەت ئەوەى کوژراوە، یەحیا سینوەر، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس کوژراوە.
لە هەمان کاتدا رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیسرائیل ئەمریکای لە ئەگەری کوشتنى سینوار ئاگادارکردووەتەوە، بەبێ ئەوەى روونکردنەوەى زیاتر لەو بارەوە بدات.
کەناڵی 14ـی ئیسرائیلیش بڵاویکردەوە، ئەو تەرمەى سوپای ئیسرائیل گومانی لێدەکات سنوار بێت، لە تەل سوڵتان لە رەفەح دۆزراوەتەوە.
کەناڵەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل دی ئێن ئەی سینوەری هەیە، چونکە دەستبەسەرکراوە، ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ ناسینەوەی لەگەڵ تەرمی گومانلێکراو.