مانچستەر رێگرى لە فێرگسۆن دەکات بچێتە ژوورى جلگۆڕینى یاریزانان و بڕیارەکەش گشتگیرە.
رۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى بڵاویکردەوە، داوا لە سێر ئەلێکس فێرگسۆنى ڕاهێنەرى پێشووى مانچستەر یونایتد و ئەنجومەنى کارگێڕى یانەکە کراوە نەچنتە ژوورى جلگۆرینى یاریزانەکان لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد، ئەمەش شکاندنى نەریتێکە، کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سێر مات بوسبی.
ئەمە لە کاتێکدایە مان یونایتد سێشەممە گرێبەستى فێرگسۆنى وەک باڵیۆزى یانەکە هەڵوەشاندەوە، کە بەهاکەى دەگاتە چەند ملیۆنێک، وەک بەشێک لە بەرنامەى کەمکردنەوەى خەرجیەکانى یانەکانە.
باسى لەوەشکردووە، ڕێگریکردن لە فێرگسۆن لە چوونى بۆ ژوورى جلگۆڕینى یاریزانان هەنگاوێکى دیکەى مشتومڕى کاریگەرە بەرامبەر کەسێک، کە سەرکەوتووترین راهێنەرە لە مێژوویى یانەکەدا.
مانچستەر ڕەتیکردووەتەوە ڕێگریەکە لە فێرگسۆن راستەوخۆ بووبێت، بەڵکو کارەکە بە ڕێککەوتن بووە و تێگەیشتنى هەموولایەکى لەگەڵدایە.