مێسى دووپاتیکردەوە کاتى وازهێنانى لە یاریکردن دیارى نەکردووە و بە جۆرێکیش یارى دەکات وەک ئەوەى کۆتا یارى بێت.
دواى بردنەوە گەورەکەى بەرامبەر بۆلیڤیا لە پاڵاوتنى مۆندیال، کە توانى سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات، لیۆنێل مێسى کاپتنى ئەرجەنتین ئاماژەى بەوەکرد، لە هەر کاتێکى تر زیاتر بەجۆش و خرۆشە بۆ بوونى لەگەڵ هەڵبژاردەى وڵاتەکەى و هەست بە سۆزى خەڵکەکان دەکات.
مێسى باس لەوەشدەکات، سەرەڕاى تەمەنەکەى، بەڵام کاتێک لەگەڵ تانگۆ دەبێت هەست دەکات منداڵە بەهۆى ئەو شتە گەمژانەى دەیانکات، هەستیش بە وروژاندن دەکات کاتێک هاندەران بە ناویەوە هوتاف دەکێشن.
مێسى دووپاتیکردەوە، کات و وادەى وازهێنانى دانەناوە و تەنیا دەیەوێت چێژوەربگرێت و بە جۆرێکیش یارى دەکات وەک ئەوەى کۆتا یاری بێت و گوتیشى “تا ئەو کاتەى هەست بە ئاسودەیى بکەم و بتوانم ئەو ئاستە پێشکەش بکەم کە دەمەوێت، ئەوا لە چێژوەرگرتن بەردەوام دەبم”.