112
بەهۆى یارییەکەى ئەمڕۆى عێراقەوە کاتى دەوام کەمکرایەوە و ٤٠٠ بلیتیش بۆ هاندەرانى عێراق کردراوە.
ئەمرۆ کاتژمێر دووى پاش نیوەڕۆ لە سیئۆلى پایتەخت، هەڵبژاردەى کۆریاى باشور میواندارى هەڵبژاردەى عێراق دەکات، لە جەولەى سێیەمى قۆناغى سێیەمى پاڵاوتنەکانى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ جامى جیهانى ٢٠٢٦.
بەهۆى ئەم یارییەوە، دەوامى فەرمى فەرمانگە حکومیەکانى عێراق بۆ کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کەمکرایەوە، بۆ ئەوەى هاوڵاتیان کاتیان هەبێت بۆ سەیرکردنى یارییەکە.
هاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لە سیئۆل و یەکێتی تۆپی پێی عێراق 400 بلیتیان بۆ هاندەرانى عێراق کڕیوە، تا ئامادەى یاری نێوان کۆریای باشوور و عێراق بن لەو وڵاتە، کە سێ هەزار هاندەرى عێراقى بۆیان هەیە ئامادەى یارییەکەبن.