زووم..
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، هەندێک کەس پرسیاری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەکەن، بەڵام هیچ بابەتێکی لەو جۆرە بوونی نییە.
موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لە راگەیەندراوێکدا کە تایبەت بۆ زووم نێردراوە راشیگەیاند، “ئێستاش رۆژانە کورد دەکوژرێت، شەڕ هەیە و گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ هەیە، کەواتە شتی لەو شێوەیە بوونی نییە و ئەردۆغان دەیەوێت ئۆپۆزسیۆن بە گوێرەی خواستی خۆی دابڕێژێت و دەستی دەستیان پێبکات.”
موراد قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد ناوی قوفڵیان لە هێرشەکانیان ناوە و دەڵێن ئەو هەرێمە تەوق دەدەن و مانگی تشرینی دووەم قوفڵەکە دادەخەن، بەڵام مانگی تشرینی دووەمیش هێندەی نەماوە و بەپێچەوانەوە لە زاپ ئەوان قوفڵ بوون، ئێستا بیر لەوەدەکەنەوە کە ئەو قوفڵە چۆن بکەنەوە.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دەشڵێت، چوار ساڵە تورکیا نازانێت چۆن چەمی زێ کۆنترۆڵ بکات، کاتێک لە کەناری چەمەکەدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئاگریان لە بارەگاکانیان بەردا، هاوڕێیەکی یەژا ستار گوتبووی، ئاگر کەوتووەتە نێو دڵی ئەنقەرە و بەراستیش ئاگر کەوتووەتە نێو دڵی ئەنقەرە.