25
لەشاری سلێمانی پاڵەوانێتی بەهایۆسی کراوەی یاریزانانی کوڕان و کچانی عێراق وەک ئامادەکارییەک بۆ پاڵەوانێتی جیهان کۆتایی هات.
پاڵەوانێتیەکە بۆ ئاستەکانی پێچوەشێران و تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشکەوتووانی کوڕان و کچان بوو بۆ وەزنەکانی 28 تا +91 کە زیاتر لە 100 یاریزان بەشداربوون.
واحد ئەحمەد سەرۆکى لقى سلێمانى یەکێتى بەهایۆسى عێراق بە زوومى ڕاگەیاند، دەیانەوێت گرنگی زیاتر بە یارییەکە بدەن بۆ ئەوەی یاریزانان ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جیهان، کە بڕیارە کۆتایی مانگی داهاتوو لە کازاخستان بەڕێوەبچێت.