108
موچەکەى یۆرگن کلۆپ لە کارە نوێکەیدا لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن یۆرۆیە.
کۆمپانیاى ڕێد بۆڵ چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گرێبەستى لەگەڵ یۆرگن کلۆپى ئەڵمانى ڕاهێنەرى پێشووى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى ڕاگەیاند و پۆستى بەڕێوەبەرى تۆپى پێى هەموو ئەو یانانەى پێبەخشى، کە سەر بە کۆمەڵەى ڕێد بۆڵن وەک لایپزیگ و سالزبۆرگ و نیویۆرک.
تۆڕى سکاى سپۆرتى ئەڵمانى ئاشکرایکرد، موچەکەى کلۆپ لە پۆستە نوێکەیدا لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن یۆرۆیە لە ساڵێکدا و لە یەکى کانونى دووەمى 2025دا دەستبەکاردەبێت.
باسى لەوەشکردووە، موچەکەى کلۆپ کەمترە لەوەى لە لیڤەرپوڵدا وەریدەگرت، کە ساڵانە ١٨ ملیۆن یۆرۆ بوو.
کلۆپ مەرجى هەڵوەشاندنەوەى لە گرێبەستەکەیدا جێگیرنەکردووە و هەر کاتێک بیەوێت بگەڕێتەوە دونیاى ڕاهێنان دەتوانێت دەستبەردارى پۆستەکەى بێت.