زووم…
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە راپۆرتێکیدا لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ توندبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە نێوان یەکێتی و پارتی، ئێران هەوڵی نێوەندگیری لەنێوانیان دەستپێکردووە.
رۆژنامەکە دەڵێت، ئامانج لەو دەستوەردانەی ئێران، هێورکردنەوەی ئاستی کێبرکێ و بانگەشەی هەڵبژاردنە.
دوو رۆژ پێش ئەم راپۆرتەی شەرقلئەوسەت، زووم لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەوەی بڵاوکردەوە، ئێران هەوڵی نێوەندگیری لەنێوان یەکێتی و پارتی دەدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زووم، ئێران لەڕێی نوێنەرێکی تایبەتەوە، سەردانی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی کردووە و پێی راگەیاندون کۆماری ئیسلامی رێگەیان نادات بەهۆی هەڵمەتی توندی نێوانیان بۆ هەڵبژاردنەکان پەیوەندی نێوانیان بگاتە بنبەست، ئەو مەبەستەش داوایکردووە لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوانیان دروست بکرێت و دوای هەڵبژاردن بەزوویی کۆببنەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی بە زووم راگەیاند، ئەو نوێنەرەی ئێران کە ئاغای ئەسەدییە، لە پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و فازڵ میرانی بینیوە و لە یەکێتیش بافڵ تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد و خەسرۆ گوڵ محەمەدی بینیوە.