زووم…
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لاهور شێخ جەنگی بە سەرۆکایەتی لیستی بەرەی گەل، هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕانە لە هەردوو زۆنی زەرد و سەوز ئەنجام دەدات و دەیەوێت کۆتایی بە دەسەڵاتی گەندەڵ بهێنێت و داوا لە هاووڵاتیان دەکات بە فراوانی بەشداربن لە هەڵبژاردن.
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی، لە لاپەڕەی یەکەمی بڵاوکراوەکەدا، دەربارەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دواوە و نوسیویەتی، بەرەی گەل بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی بە شێوەیەکی شۆڕشگێڕانە لە هەر دوو زۆرنی زەرد و سەوز ئەنجام دەدات.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لاهور شێخ جەنگی داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بە فراوانی بەشداری هەڵبژاردن بکەن، بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتدا بکەن و کۆتایی بە گەندەڵی بهێنن.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، لاهور شێخ جەنگی، دروشمی دیموکراسی بەرامبەر دیموکراسی و هێز بەرامبەر هێز بەکاردەهێنێت.
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی باسی لە کەرنەڤاڵەکەی هەولێری لاهور شێخ جەنگی کردووە و دەڵێت، لاهور شێخ جەنگی کاردەکات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان لەژێر رکێفی هەریەک لە پارتی و یەکێتی دەربهێنێت.