33
زووم..
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، هەوڵەکان بەهەموو ئاڕاستەکان بەردەوامن بۆ پێشوازی لەو کەسانەی لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی شەڕی لوبنان ئاوارەی عێراق بوون.
دەشڵێت، تائێستا هەشت هەزار ئاوارەی لوبنانی گەیشتوونەتە عێراق، بەردەوامیش ژمارەکەیان لە زیادبووندایە، بەتایبەت ئاوارەبوونی ئەو شوێنانەی لوبنان کە بۆردومانی چڕی لەسەرەو خەڵکەکەی ناچارن شوێنەکانیان جێبهێڵن.
دەشڵێت، ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە دەگەنە عێراق سەرەتا لە سنوورەکانەوە دەگوازرێنەوە و دواتریش شوێنی نیشتەجێبوون و پێداویستییە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین دەکرێت و بەردەوام تیمەکانیان لەو شار و شارۆچکانەی ئاوارەکانی لێ نیشتەجێکراوە سەردانیان دەکەن.