84
زووم..
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، لە سنوری پیرانشار لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش برینداربوو.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری پیران شار بە ناوی حوسێن کەماڵ نیا، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییە سنوورییەکانی ئەو شارە لە ناوچەی سنووریی دلاوان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی راگەیەنراوەکەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی فەردین قەلاش بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بە سەختی بریندار کرا.