125
زووم..
کامالا هاریس جێگری ئێستای سەرۆکی ئەمریکا و پاڵێوراوی دیموکراتەکان، لە ساڵیادی حەوتی ئۆکتۆبەردا قسەی کرد و گوتی بە دڵنیایی دەمەنچەیەکی جۆری گڵۆکی هەیە، کە تایبەتە بە خۆی و لەناو گۆڕەپانی مەشقیشدا تەقەی پێکردووە.
هاریس لەو دیدارەدا، لەبارەی رەوشی ئێستای کیشوەری ئەوروپاشەوە پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا گوتی، ئەگەر هەڵبژێردرا بە سەرۆکی وڵات، هەوڵ دەدات کێشەی ئۆکراین چارەسەر بکات، بەڵام ئەگەر پێویست بکات دیدار لەگەڵ پوتیندا بکات، ئەوا دەبێت نوێنەری ئۆکراینیاش بەشداریی دیدارەکەیان بکات، ئەگەرنا ئەنجامی نادات.