27
زووم..
لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شرنەخی باکووری کوردستان حەوت کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکران.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو، پاێزگاری شرنەخ رایگەیاندووە، لە نێوان ٣٠ی ئەیلول تا شەشی تشرینی یەکەم، ئۆپراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان و فەتۆ ئەنجامدراوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا حەوت کەس بە تۆمەتی ئەندامبون لە پارتی کرێکاران دەستگیرکراون و لە پاش رێکارە یاساییەکان پێنج کەس لە دەستگیرکراوەکان بە مەرجی کۆنتڕۆڵی دادوەری لەلایەن دادوەرەوە ئازاد کراون.