41
دەیلی تەلەگراف
- شازادەی وێڵز هۆشداریی دەدات لەوەی کە هەنگاوی پێویست نەنراوە بۆ پەروەردەکردن و باشترکردنی ژیانی منداڵانی بەریتانیا
- بەریتانیا بەنیازە تەمەنی خانەنشینی بۆ 68 ساڵ بەرزبکاتەوە، ئەگەرچی زۆرینەی هاوڵاتیان دژی بڕیارێکی لەو شێوەیەن و دەیانەوێت زووتر خانەنشین ببن
- پوتین بۆ ژمارەیەک لەو دایکانەی کوڕەکانیان لە بەرەکانی جەنگ لەدەستداوە: لە خەمەکانتان تێدەگەم
گاردیان
- بەهۆی ناکۆکیی نێوان رێکخراوە خێرخوازییەکان و بەشێک لە بەرپرسانی کارگێڕیی شارەکانەوە، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەریتانیا بێ پەناگە دەمێننەوە
- تاوەکو ئێستاش بەشێکی زۆری دانیشتووانی ئۆکراین بێ ئاو و کارەبان
- 49 کەس لە جەزائیر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، پاشئەوەی تێوەگلاون لە رووداوی کوشتنی کەسێک و کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەیەکدا
ئای
- پارتی پارێزگارانی بەریتانیا ترسی لە وازهێنانی بەکۆمەڵی پەرلەمانتارانەکانی هەیە، بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی تووشی وڵاتەکە بووە
- یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا: یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەبارەی بەستنی لۆگۆی پەلکەزێڕینەوە هەڕەشەیان لێکراوە
- چالاکێکی ناوداری ئێران: ئێران تاکە هەڵبژاردەیە لە مۆندیالدا، کە خەڵکەکەی حەزناکەن سەرکەوتن بەدەست بهێنن
فاینەنشیەڵ تایمز
- لەندەن بڕیاریداوە ریکلامەکانی قەتەر لەسەر پاس، تاکسی و میترۆکان قەدەغەبکات، دەوحەش چاو بە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ ئەو شارە دەخشێنێتەوە
- بەهۆی رێوشوێنە توندەکانی قەتەرەوە، زۆرێک لە هاندەرانی وەرزشی کاتەکانی پشوو و حەوانەوەیان لە دوبەی بەسەردەبەن
- دۆخی کۆرۆنا لە چین بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت، پاشئەوەی ژمارەی توشبووان رووی لە زیادبوون کردووە و دەسەڵاتداران هۆشداریی دەدەن لە کەمیی رێژەی خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا