118
زووم..
بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی ژینگەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ٤٥٦ جۆر گیاندار لە ژینگەی ئاوی و وشکانی ئەم پارێزگایە دەستنیشانکراون کە ٤٠ جۆریان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.
ئیقبال حەمیدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیسنا ئاماژەی بە کەمبوونەوەی خێرای جۆراوجۆری زیندوو لەسەر زەوی کردووە و دەڵێت: ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوەیە.
ناوبراو بە تایبەتی ئاماژەی بە بارودۆخی نالەباری جۆرەکانی پلنگ، ورچ و سەلمەندەر کرد کە ژمارەیان بە رێژەیەکی بەرچاو کرمی کردووە.
حەمیدی دەڵێت: ژمارەیەکی زۆر و نادیار لە جۆرەکانی ئاژەڵ لەناوچوون و لە ئێستاشدا زۆرێک لە جۆرەکانی ئاژەڵە کێوییەکان پێویستیان بە دەستێوەردانی مرۆڤ هەیە بۆ ئەوەی پارێزراو بن و بتوانن بژین.