106
زووم..
حەیدەر محەمەدی سەرۆکی رێکخراوی خۆراک و دەرمان هۆشداریدا کە رێژەی بەکارهێنانی دەرمان بەشێوەی سەربەخۆ لە ئێران زیادی کردووە و خواستی خەڵک وایکردووە قاچاخی دەرمان پەرەی پێ بدرێت. دەشڵێت دەرمانی ئاموکسیسی لین پلەی یەکەمی بەکاربردنی لەناو هەموو دەرمانەکاندا هەیە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دۆزینەوەی ٧٠ هەزار دەرمانی قاچاخی لە شاری بیجاڕی سەر بە پارێزگای سنە راگەیاند.
هاوکات حوسێن رەزا پوور، بەڕێوەبەری چاودێریی چارەسەری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان، مۆرکردنی ١٢ ناوەندی فرۆش و دەرمانی بێ مۆڵەتی لە مانگی رابردوودا راگەیاند. رەزا پوور گوتیشی، ئەم ناوەندانە بەهۆی کارە نایاساییەکان و دەستوەردان لە کاروباری پزیشکی لەلایەن پسپۆڕانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەوە داخراون.