405
زووم..
بۆ سێیەمین رۆژ لە بانکەکانی سلێمانی دابەشکردنی فۆڕمی هەژماری من بەسەر خانەنشیناندا بەردەوامە و داوایان لێدەکەن هەژماری من پڕ بکەنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی زوومی سلێمانی، پڕۆژەی هەژماری من لە سلێمانی رانەگیراوە و لە بەشێکی بانکەکانی سلێمانیدا لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا فۆڕمی پڕۆژەکە بەسەر مووچەخۆراندا دابەشدەکرێت.
زوومی سلێمانی دەشڵێت، بەشێکی مووچەخۆران زانیاریان لەسەر فۆڕمەکە نییە، بەڵام کاتێک زانیاریان لەسەر فۆڕمەکە بۆ روون دەکرێتەوە پڕکردنەوەی فۆڕمەکە رەتدەکەنەوە.
زوومی سلێمانی باسی لەوەشکرد، بە گوتەی تیمی هەژماری من لە ١٥ بانکی پارێزگای سلێمانیدا فۆڕمی هەژماری من بەسەر مووچەخۆرانی سلێمانیدا دابەشدەکرێت و لەرێگای ٣٢ ئەی تی ئێمەوە پێنج هەزار مووچەخۆری پارێزگای سلێمانی مووچە وەردەگرن.