66
زووم..
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژى سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بەسەر لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو بارەیەوە بە زوومى گوت، بڕیارە رۆژى سێشەممەی داهاتوو، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی نۆ بەسەر لیوا هاوبەشەکانى هێزەکانی وەزارەتى پێشمەرگە دابەش بکرێت.
بە گوتەی سەرچاوەکەی زووم، هاوکارییەکە هەموو لیوا هاوبەشەکان ناگرێتەوە و و بەشێکیان لێی سودمەند دەبن.