زووم..
سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی خۆی لە لیوای جۆلانی لە باکووری ئیسرائیل راگەیاند، لەکاتێکدا میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن، هێرشەکە بەهۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بووە، کە لە عێراقەوە هەڵدراوە.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەو دوو سەربازە ئیسرائیلییەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو گیانیان لەدەست داوە، لوئەنجامی تەقینەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە، کە لە عێراقەوە بە ئاراستەی بنکەیەکی سەربازی بەرەو باکووری جۆلان هەڵدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە 23 سەربازی دیکەش برینداربوون.
رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت ئاشکرایکردووە، ئەو دوو سەربازەی کە لە هێرشەکەدا کوژراون، بریتین لە رائید دانیال ئەڤیڤ حەیم سۆفەر (١٩ ساڵ) و کۆرپۆڕاڵ تال درۆر (١٩ ساڵ).
لەلایەکی ترەوە و بە گوێرەی هەواڵێکی سکای نیوزی عەرەبی، گروپی مقاوەمەی عێراقی نزیک لە ئێران، پێشتر بەرپرسیاری خۆیان لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە راگەیاندووە.