زووم..
عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوتارەکەی ئەمڕۆی لە نوێژی هەینی دا پشتیوانی لە گرووپە فەلەستینییەکان و حزبوڵای لوبنان کرد و ریگەیاند: ئەگەر پێویست بکات دیسان هێرش دەکەینە سەر ئیسرائیل.
خامنەیی بە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی ئەقسا” کە لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ئەنجامدرا، ئەو هێرشەی بە “هەنگاوێکی یاسایی و نێودەوڵەتی” وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە فەلەستینییەکان کارێکی باشیان کردووە.
خامنەیی هەروەها ئاماژەی بە هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر خاکی ئیسرائیل کرد و بە “کارێکی درەوشاوەی هێزە چەکدارەکان” ناوی برد و رایگەیاند کە ئەم هێرشە “بە تەواوی یاسایی و رەوایە”.
گوتیشی: ئەم رێوشوێنانە کەمترین وەڵامدانەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیلە و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی وەڵامەکانی دواناخات بەڵام پەلەش ناکات و لە داهاتوودا ئەگەر پێویست بکات رێوشوێنی هاوشێوە دەگیرێتەبەر و دیسان وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە.