64
راهێنەرى ریاڵ مەدرید دان بە خراپى ئاستى تیپەکەى لە بەرامبەر لیلدا دەنێت و پێشیوایە لەم وەرزشەدا دۆڕاندن بوونى هەیە.
لە کۆنفرانى رۆژنامەنوسی دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر لیل لە چامپیۆنز لیگ، کارلۆ ئەنچیلۆتى راهێنەرى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، قوورسە شیکارى بۆ یارییەکە بکەن و لە هەموو روویەکەوە خراپ بوون و نەیانتوانیوە هیچ هەلێک برەخسێنن و وێنەیەکى خراپیان پیشانداوە.
ئەنچیلۆتى گوتى “دۆڕاندنەکەى بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە وەرزى رابردوو یارمەتیداین بگۆڕدرێن، هیوادارم بەهۆى ئەم دۆڕاندنەى بەرامبەر لیلیشەوە هەمان شت رووبدات”.
باس لەوەشدەکات، ئەمە وەرزشە و دۆڕاندن ئەگەرى هەیە، بەڵام دۆڕاندن بەبێ وەرگرتنى هەستێکى باش زۆر دوودڵى دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هاوسەنگى بەدەستبهێننەوە، لەبەرئەوەى شەممە یارییان هەیە.