124
زووم..
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دوای هێرشەکان هۆشداریان بە ئەمریکا دا دەستوەردان نەکات.
عێراقچی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رەتیکردەوە ناوچەی مەدەنییان لە ئیسرائیل بەئامانج گرتبێت و گوتی، زیاتر لە 90٪ی مووشەکەکانیان ئامانجەکانیان پێکاوە.
گوتیشی، ئەگەر ئیسرائیل وەڵام بداتەوە، کاردانەوەیان توندتر دەبێت و ژێرخانە ئابوورییەکانیان دەکەنە ئامانج.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنها کەڵکی لە مافی بەرگری رەوای خۆی وەرگرتووە، بە پشتبەستن بە مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
پێشیوایە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرە بەرە جۆرێک لە سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەرپادەبێت.
گوتیشی ئەگەر ئەوەش روونەدات، کۆماری ئیسلامی ئێران له شەڕ ناترسێت و بە لایەنەکانی دیکە و ئەمریکامان گوتووە دەستوەردان نەکەن.