شاری سلێمانی بەدەست نەبوونی یاریگایەکی نێودەوڵەتیەوە دەناڵێنێت، ئەوەی هەشبێت تەنیا یاریگای سلێمانییە.
یانەى نەورۆز بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ یانەی سلێمانی واژۆکردووە، بۆ ئەنجامدانى یارییەکانى لە یاریگاى سلێمانى، کە بە مەلعەبەکە ناسراوە، بەڵام بەهۆی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە یاریگاکە بەتەواوی شێوێندراوە.
زووم وەک یەکەم دەزگای راگەیاندن وێنەی یاریگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە، کە بەهۆی بانگەشەی حزبێکی سیاسییەوە زیان بە چیمەنی یاریگاکە و شوێنی دانیشتنی یاریزانانی تیپەکان و ڤی ئای پی و شوێنی هاندەران کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی دوو رۆژدا نزیکەی 100 ملیۆن دینار لەو بانگەشەیەدا خەرجکراوە، بەڵام هیچ بەرپرس و لایەنێک ئامادەنین بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە.
لە کاتی تەواوبوونی یاریگا نێودەوڵەتیەکەی نەورۆز ئەو کێشەیەی ماوەی چەند ساڵە رووبەڕووی ئەم شارە بووتەوە بەتەواوی چارەسەر دەبێت و دەتوانرێت یارییە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئاستی یانەکان و هەڵبژاردەکان بهێنرێتە شاری سلێمانی.
کاتژمێر شەشى ئێوارە لە هەواڵنامەى وەرزشى کەناڵى زووم ڤیدیۆى یاریگاکە ببینە..