کریستیانۆ بردنەوەى خەڵاتەکانى بەلاوە گرنگ نییە و هەوڵ دەدات بۆ یانەکەى و هەڵبژاردەکەى گرنگ بێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ دواى بردنەوەى خەڵاتى باشترین یاریزانى یارى نێوان نەسر و رەیان لە چامپیۆنز لیگى ئاسیا، لە لێدوانکێدا بۆ پێگەى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى ئاسیا ئاماژەى بەوەکرد، یارییەکەیان بەهێزبووە و پێشتریش پێشبینى ئەوەیان کردووە، ئامادەشبوون بۆى و توانیشیان بردنەوە بەدەستبهێنن.
کریستیانۆ گوتیشى “لە ئێستادا گرنگ نییە بەلامەوە باشترین یاریزان یان خەڵات بەدەستبهێنم، بەلاى منەوە گرنگترین شت لە ئێستادا چێژوەربگرم و بۆ یانەکەم و هەڵبژاردەى وڵاتەکەم بەسوودبم”.
کریستیانۆ باس لەوەشدەکات، شتێکى باشە یاریزان گۆڵ بکات، بەڵام گۆڵەکەى بەرامبەر رەیان چێژێکى ترى هەبووە، هیواداربووە باوکى لە ژیاندا بوایە، لەبەرئەوەى یادى رۆژى لە دایکبوونى بووە.