34
زووم…
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەور، دەشڵێت ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەی دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو.
دەشڵێت، لەکاتەکانی شەودا لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری نمەباران هەیە کە هەندێک کات دەگۆرێت بۆ تاوەباران و بروسکە، ئەم کەشە بە شێوەی پچرپچر بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و سبەینێش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.