زووم..
سەرۆککۆماری تورکیا لە وەڵامی بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە رایگەیاند، پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بانگەشەیەکی ساختەیە و تەواوی پلانەکانی ئێمە بۆ ساڵی ٢٠٢٨ـە.
بەگوێرەی ھەواڵێکی پێگەی ئامیداخەبەر، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی رەتکردووەتەوە و راشیگەیاندووە، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژەڤماندا نییە.
ئەردۆغان راشیگەیاندووە، ھەموو پلانەکانمان بۆ ساڵی ٢٠٢٨ دادەڕێژین، ئەو مشتومڕانەی ھەڵبژاردن، کە ئۆپۆزسیۆن بۆ پەردە پۆشکردنی ململانێ ناوخۆییەکانیان ھێناویەتیە ئاراوە، بە سیاسەتێکی ناڕاستی دەبینین.
دەشڵێت، ئێمە بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتەی کە میللەت پێی داوین، دەسەڵاتمان گرتووەتە دەست، تا وادەی کۆتایی دەسەڵاتەکەمان بەردەوام دەبین و کاری خۆمان دەکەین.