زووم..
رۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی، لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنانییەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل زانیاریی زۆر هەستیار و وردی لە سیخوڕێکی ئێرانیەوە وەرگرتووە، ئەو سیخوڕە پێیگوتوون حەسەن نەسروڵا، لە بەشی باشووری لوبنان کۆبوونەوەی دەبێت.
بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ئەو کەسە، کە رۆژنامەکە دەڵێت، ئێرانییە، شوێن و کاتی ئامادەبوونی نەسروڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە دیاریکراوە.
سەرچاوە لوبنانییەکان بە لۆپاریزیانیان گوتووە، ئەو سیخوڕە توانیویەتی بچێتە نێو بازنەی ناوخۆیی سەرکردایەتیی حزبوڵاوە و زانیاریی وردی لێبهێنێتە دەرەوە.
لۆپاریزیان نووسیویەتی، رۆژی هەینی نەسروڵا لەنێو بەیروتدا بینراوە، جێگری سەرکردەی فەیلەقی قودسیشی لەگەڵدا بووە، پێکەوە بەشداریی بۆنەی بەخاکسپاردنی محەمەد سروری، بەرپرسی حزبەکەیان کردووە، پاشان ئەو شوێنەی کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە سی مەتر لەژێر زەویدا قووڵ بووە، بەڵام هەر لەوێدا کوژراون.