زووم..
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان و بەڕێوبەرى دەزگاکە فەرمانێک بۆ ئەفسەران و کارمەندانى هێزەکانى ئاسایش دەردەکەن، کە تا دواى هەڵبژاردنەکان، پرۆفایلەکانیان لە بلاتفۆڕمەکانى سۆشیال میدیا بکەن بە لۆگۆى یەکێتى نیشتمانى کوردستان.
فەرمانەکە لە بەشی زانیاری -ئاسایشی کەسی ( ٢٧-٩-٢٠٢٤)، دەرکراوە و تێدا هاتووە، “بۆ ئەم ماوەیە هەتا کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانتان بکەن لەسۆشیاڵ میدیا وەک ( فەیسبووک، ئینستاگرام، تیکتۆک، واتسئاپ، ڤایبەر ، تیلگرام )…هتد وێنەی پڕۆفایلەکانیان بکرێت بەلۆگۆ و ژمارەی لیستی یەکێتى.
ئەم فەرمانە لەکاتێکدایە، بە گوێرەى رێنماییەکانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، نابێت حزب و لایەنەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنەکە، شوێنى گشتى و هێزە ئەمنییەکان بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن بەکاربهێنن.