18
زووم..
سەرەڕای ئەوەی فرۆشتنی موڵک بە پەنابەر پێچەوانەی یاساکانە، بەڵام لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا سورییەکان لە پێنج ساڵدا سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار مەتر سێجا زەوی و موڵکیان لە تورکیا کڕیوە.
رۆژنامەی سۆزجو بڵاوی کردووەتەوە، بەگوێرەی یاسا، فرۆشتنی موڵک لە تورکیا بە سورییەکان قەدەغە کراوە، بەڵام لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەو سورییانەی لە تورکیا دەژین دوو هەزار و ٥٦٨ کۆمپانیایان دامەزراندووە، هەندێک لەم کۆمپانیایانە لەڕێی هاوبەشی تورکەوە دایانمەزراندووە.
بەگوێرەی ئامارەکان لە ٣٣ پارێزگای تورکیا، سورییەکان سێ هەزار و ٩٨٧ یەکەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانییان کڕیوە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین موڵک لە پارێزگای مەنیسای تورکیا بە سورییەکان فرۆشراوە.