197
زووم..
سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە سنووری پارێزگاکەیان بکەنە ناوچەیەکی گەشتیاری.
رەزا نەورۆڵی، لە لێدوانێکیدا بۆ زووم، گوتیشی، هەڵەبجە دوای ٣٢ ساڵ حکومڕانی ئێستاش وەک شارێکی مردووە و وەک پێویست کاری بۆ نەکراوە، لەکاتێکدا دەبووایە ئێستا شارێکی گەشتیاری گرنگ بووایە و لە ناوچەکانی دیکەی عێراقەوە خەڵک رووی تێبکردایە.