زووم..
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری عیسا گەوهەری، بەرپرسی پۆلیسی رێگاوبانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای سنە – دێولان روویداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندارن.
گەوهەری هۆکاری رووداوەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ پێشکەوتنی نایاسایی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە شۆفێرەکەی بریندارە.
پێچانی نایاسایی بەرەو چەپ دەستنیشان کردووە کە بەهۆی پێشکەوتنی نایاسایی شۆفێرە بریندارەکەوە بووە.
بەرپرسی پۆلیسی رێگاوبانی سنە داوای لە شۆفێران کردووە بە خێرایی گونجاو لێبخوڕن و خۆیان لە گۆڕینی رێڕەو و پێشکەوتنی نایاسایی بەدوور بگرن.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی میهر دەڵێت، هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی دیکەدا، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای نێوان کرماشان – سنە گڕی گرتووە و تائێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە.