زووم..
راپرسییەکی نوێی ناوەندی مەترۆپۆل بۆ توێژینەوە و راپرسی، ئاشکرایکردووە رێژەی دەنگەکانی ئاک پارتی و جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا نزیکبووەتەوە بۆ کەمتر لە یەک خاڵ.
بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ئاڕتی گەرچەک، راپرسییەکە لە ٢٦ پارێزگای تورکیا لەنێوان رۆژانی ١٠ بۆ ١٧ـی ئابدا ئەنجامدراوە و بۆچوونی هەزار و ٥٠٠ کەس وەرگیراوە.
لە راپرسییەکەدا، ناوی چوار کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەشداربووان پێشنیاز کراوە.
بەگوێرەی ئەنجامەکانی راپرسییەکە، لەسەدا ٢٧ پۆینت دووی دەنگەکان بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی ئاک پارتی بووە و لەسەدا ٢٦ پۆینت حەوتی دەنگەکانیش بۆ مەنسوڕ یەڤاشی کاندیدی جەهەپە بووە.
لە راپرسییەکەدا سەدا نۆی دەنگەکانیش بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە بووە.
هەروەها لە راپرسیەکەدا، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کاندیدی دووەمی جەهەپە سەدا ١٨ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
نزیکەی سەدا ١٩ـی بەشداربووان هیچ بۆچوونێکیان نەبووە و دەنگیان نەداوە.