15
زووم..
پێشبینی دەکرێت لەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفربارین ناوەڕاستی ئەلبۆرزی نزیک شاری تاران دەگرێتەوە.
رۆژنامەی ئەبرار لە زاری فەریبا گودەرزی، شارەزای رێکخراوی کەشناسیی ئێران دەڵێت، شەپۆلێکی باوبۆران و بەفر باکووری ئێران، ئەلبۆرز و تاران دەگرێتەوە.
شارەزاکە پێشبینیشی کردووە بارانی بەخوڕ رۆژهەڵات و باکووری پارێزگای سنە دەگرێتەوە، هەروەها ئەگەری هەیە باران لە پارێزگای ورمێش ببارێت.
فەریبا گودەرزی پێشبینیشی کردووە لەوەی لە چوار رۆژی داهاتوودا بای بەهێز و خۆڵبارین هەندێک ناوچەی ئێران دەگرێتەوە، لەنێویشیاندا پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان.