زووم..
بڕیارە ئەمرۆ، عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دیاریبکات و دەسەڵاتەکانی رادەست بکات.
سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان بە زوومی گوت، کاتژمێر دووی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، دانا ئەحمەد مەجید لەلایەن عومەری سەید عەلییەوە وەک رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە دیاری بکرێت.
دیاریکردنی رێکخەری نوێ، ئەندامانی بزووتنەوەکەی کردووە دوو بەشەوە و بووەتەوە هۆی داخستنی دەرگای گردی زەرگەتە.
دوێنێ، چیا و نما نەوشیروان مستەفا راگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و گوتیان، داخستنی گردی زەرگەتەی گۆڕان بۆ ئەوە بوو ئاڵۆزیی روونەدات، دەشڵێن، هەوڵێک هەبوو لە رێوڕەسمێکدا لەبری کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بڕیار لە چارەنووسی گۆڕان بدرێت، ئەمەش نیگەرانیی قووڵی لای بەشی زۆری ئەندامانی هەردوو جڤات و هەڵسوڕاوەکان دروستکردووە و پێشلی روونی دەستووری ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕانە.