زووم..
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەنێوان وڵاتەکەی و ئەڵمانیادا هیچ رێککەوتنێک لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا نەکراوە.
ئۆنجو کەچەلی راشیگەیاند، ئەو تۆمەتانەی لە رۆژنامەکانی ئەڵمانیادا بڵاوکراونەتەوە، راست نین.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی جمهورییەت، رۆژنامەکانی ئەڵمانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن رێکەوتنێک لە نێوان تورکیا و ئەڵمانیادا کرابێت بۆ ئەوەی ئەڵمانیا هەفتانە ٥٠٠ پەنابەر رادەستی تورکیا بکاتەوە.
لێدوانەکەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە دوای ئەوە هات رۆژنامەی فرانک فۆرتەر ئال گمەین زایتونگی ئەڵمانیا، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردبووەوە رێکەوتنێک لەسەر پەنابەران لە نێوان تورکیا و ئەڵمانیا کراوە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بەزۆرەملێ لە ئەڵمانیاوە بۆ تورکیا.