دوای بردنەوەی یاریی کلاسیکۆی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یانەی دهۆک، دەستەی کارگێڕی هەولێر بڕیاریدا پاداشتی دارایی سەرجەم ستافی تیپی تۆپی پێیی یانەکەى بکات.
هێمن هەولێری ئەندامی دەستەی راگەیاندنی یانەی هەولێر بە زوومی وەرزشی راگەیاند، پێش یارییەکەیان بەرامبەر دهۆک سەرۆک و ئەندامانى دەستەی کارگێڕی بڕیاریاندا پاداشتی دارایی سەرجەم ستافی تیپەکە بکات ئەگەر بردنەوە بەدەستبێنن، کە دواتر توانیشیان بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارى کلاسیکۆ ببەنەوە.
هێمن گوتى “تائێستا هیچ بڕە پارەیەک دیاری نەکراوە وەک پاداشتی دارایی بۆ تیپەکە، ئەوەی باس دەکرێت، کە بڕەکە 10 ملیۆن دینارە دوورە لە راستییەوە”.
ئەم کارەی یانەی هەولێر وەک پاڵپشتی و بەرزکردنەوەی ورەی ستافی راهێنەران و یاریزانانە، چونکە بڕیارە لە سێیەم هەفتەی خولى ئەستێرەکانى عێراق لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی زەورا بکات، کە ئەم لە ئێستادا لە پێشەنگی خولەکەدایە.