زووم..
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری سوریی لە تورکیا و لەباکووری کوردستان دەژین، دەشڵێت بە دروستکردنی دیوار رێگریی لە پەنابەری نایاسایی دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵو عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندوە، تائێستا زیاتر لە 715 هەزار پەنابەری سوریی گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
لە درێژەى هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە وەزیری ناوخۆ راشیگەیاندووە لە تورکیا چوار ملیۆن و 384 هەزار و 591 پەنابەر هەن، لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 92 هەزار و 536 کەسیان پەنابەری سوریین.
سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەری سوریی لە تورکیا یەرلیکایا راشیگەیاند: تائێستا زیاتر لە 715 هەزار پەنابەری سوریی بە ویستی خۆیان گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
وەزیری ناوخۆی تورکیا گوتیشی: بە دروستکردنى دیوار لەسەر سنوورەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، رێگریی لە هاتنى پەنابەری نایاسایی دەکەین.