36
زووم..
بەگوێرەی چەند دیمەنێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت پۆستەرەکانی بەرەی گەل لە هەولێر دڕێنراون.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت پۆستەرەکانی لاهور شێخ جەنگی و شادمان مەلا حەسەن، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر دڕێنراون.
دوێنێ ٢٥ـی ئەیلول بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و کۆمسیۆنیش رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی بانگەشەدا ١٠ سکاڵا لەسەر پێشێلکارییەکانی بانگەشە تۆمارکراون، کە لە هەولێر و سلێمانی هەریەکە چوار سکاڵا و لە دهۆکیش دوو سکاڵا تۆمارکراون.