زووم..
ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان، ئاماری شەش مانگی ئاگرکەوتنەوەکانی لە مەریوان و سەوڵاوا بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئاماری ئەنجوومەنەکە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ٢٠٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مەریوان و دەوروبەری تۆمارکراون، هەزاران هیکتار لە دارستان و ژینگەی ئەو ناوچانە سوتاون.
بەشێک لەو ئاگرانە لەلایەن کەسانی قازانج خواز و دژە ژینگە بە مەبەستی دروستکردنی خەڵوز، لە ناوبردنی دارستانەکان و داگیرکردنی زەوییەکانی ئەنجام دراوە.
ژینگەپارێزان دەڵێن، حکومەت لە بەرامبەر سوتانی دارستانەکان کەمتەرخەم بووە، زۆرترین هەوڵی پاراستنی ژینگەی مەریوان لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە دراوە.
هەروەها لە ساڵیادی گیان بەختکردنی شەریف باجوەر و هاوڕێیانیدا، ئەو ئەنجومەنە بانگەوازی لە هەموولایەک کردبوو لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە، تێکۆشان بۆ پاراستنی ژینگە فراوانتر بکەن.