26
زووم..
ئاماری قوربانیانی رووداوەکەی کەرکوک – تکریت بەرزبووەوە، تاوەکو ئێستا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا ئەڤەلۆن- شۆفلێت تاهۆیەک و کرێنێک لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک لە سنووری ناحیەی رەشاد روویدا.
تەندروستیی کەرکوک لەبارەی ئامارەکەوە گوتی، ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویدا دایکێک و چوار منداڵ هەبوون، دوو منداڵی دیکەش گیانیان لەدەستداوە و هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.