30
زووم..
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کە ماوەی سێ رۆژ لە شاری هەولێرن، لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەکۆبوونەوەدان.
ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بە زوومی گوت، ئەنجامی کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون و بۆ مانگەکانی داهاتووش کێشەی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت.
دەشڵێت، بۆ ناردنی تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمیش وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی ئەنجامی راپۆرتی لیژنەکەیان دەکات.