زووم..
عەتوان عەتوانی: لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە
شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.
عەتوانی لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ چارەسەری کێشەکان بە زوومی گوت، هەوڵ دەدەن لە مانگەکانی داهاتوو گرفتی مووچە نەمێنێت.
شاندەکەی لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بەسەرۆکایەتى عەتوانى، دوو رۆژە لە هەولێرن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
هەر لەبارەی هەوڵی ئەم شاندە بۆ چارەسەری کێشەکان، پێشتر عەتوانی بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندبوو، ئێستا لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەنێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سەرنجیان لەسەر خاڵە ناکۆکەکانی پەیوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و داهاتی گومرگ و باج و مووچەیە.
هەردوولا ئامادەیی تەواویان نیشانداوە لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ تەواوی پێشنیازە پێشکەشکراوەکان بەو مەرجەی لە چوارچێوەی دەستوور و بڕگەکانی یاسای بودجەدا بن.