زووم…
گۆڤاری “سی ئی ئۆ وێلد”ـی ئەمریکی ریزبەندیی وڵاتانی بۆ بێکاری بڵاوکردەوە، عێراق لە پلەی 32ـهەمینی جیهانە، رێژەی بێکاری لە وڵاتەکە 14.2%ـە
لە ریزبەندیی ئەو گۆڤارە ئەمریکییەدا، 212 وڵات هەن، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق پلەی نۆیەمی بۆ بێکاری هەیە.
بەگوێرەی ریزبەندییەکە سودان بەرزترین رێژەی بێکاری لەسەر ئاستی جیهان و وڵاتانی عەرەبیش هەیە، رێژەی بێکاری گەیشتووەتە 49.52%، دوای ئەو جیبوتی لە پلەی دووەمدا دێت و رێژەی بێکاری تێیدا 27.93%ـیە، فەلەستینیش لە پلەی سێیەمدا دێت، رێژەی بێکاری 24%ـە.
هەر لە ریزبەندییەکەدا هاتووە، قەتەر کەمترین رێژەی بێکاری هەیە و رێژەی بێکاری تێیدا 0.3%ـیە. ئیماراتیش لە ریزبەندی 169ـهەمیندایە و رێژەی بێکاری تێیدا 3.4%ـە.
ئەوەی جێی سەرنجە، سوریا کە ماوەی 13 ساڵە جەنگی ناوخۆی تێدا هەڵگیرساوە، رێژەی بێکاریی کەمترە لە عێراق و 10.6%ـە. هاوکات ئێران و تورکیاش، رێژەی بێکارییان کەمترە بەراورد بە عێراق و هەریەکەیان بەرێژەیی 8.9% و 8.5% بێکارییان تێدایە.